← Back to list

نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باکۆی پایتەختی ئەمڕۆی ئازەربایجاندا شەڕمان دەکرد بۆ ڕێگری لە ھاتنی…

نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باکۆی پایتەختی ئەمڕۆی ئازەربایجاندا شەرمان دەکرد بۆ ڕێگری لە ھاتنی خێڵە تورکە دڕندەکان و ھەمەدان ھی ئێمە بوو،…

نووسەری باش · 2020-04-17 12:40 · 1 claps · 5.1 min read
#kurdi #soran-hamarash #kurdish-history
Open on Medium ↗
Wiki topics: MM · Multimodal & Generative Media

نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باکۆی پایتەختی ئەمڕۆی ئازەربایجاندا شەڕمان دەکرد بۆ ڕێگری لە ھاتنی خێڵە تورکە دڕندەکان و ھەمەدان ھی ئێمە بوو

نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باکۆی پایتەختی ئەمڕۆی ئازەربایجاندا شەرمان دەکرد بۆ ڕێگری لە ھاتنی خێڵە تورکە دڕندەکان و ھەمەدان ھی ئێمە بوو، ئەی بۆ ئەمڕۆ نەوەی خێڵە تورکە دڕندەکان بۆردومانی زینوێی وەرتێ دەکەن و ھەمەدانیش وڵاتی فارسە؟

زۆربەی ئەوانەی کە لە بواری مێژوودا کاردەکەن پێیان وایە مەبەستی سەرەکی لە نووسینی مێژوو وانە وەرگرتنە لە ڕابردوو. لەوانەیە کەم نەتەوە ھەبێت لەسەر گۆی زەوی ھێندەی کورد پێویستی بەم وانە وەرگرتنە بێت. مرۆڤ کە ئاوڕ لە رابردوو دەداتەوە، زۆر جار سەڕی سوڕدەمێنێ کە لەم ھەزار ساڵەدا شتەکان چۆن بە زیانی ئێمە گۆڕاون. جا وەک مێژوونوس من ھەڵدەستم بە کاری خۆم و تۆمارکردنەوەی ڕووداوەکان بۆ ئەم نەوەیە و نەوەی داھاتوو، بەو ھیوایەی ببێتە وانەیەک و بە ڕوونی بزانین کە یەکنەگرتن چ کارەساتێکی خولقاندووە و ئەمڕۆ چۆن بچووک و لاوازی کردووین.

بێ زیادەڕۆیی نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر بەھێزترین نەتەوە لە ڕۆژھەڵاتدا ئێمە بووین. لەوانەیە دەسەڵات و شەرعیەتی ئاینیمان بەدەستەوە نەبووبێت، کە لای خەلیفە بوو، بەڵام ناوچەیەکی فراوانمان بەدەستەوە بوو و لە ڕووی ژمارەشەوە لە زۆرینەی نەتەوەکان زیاتر بووین. تەنھا لە وڵاتی فارس (ئوستانی فارسی ئەمڕۆ) دا نزیکی پێنج سەد ھەزار ڕەشمالی کورد تۆمارکراوە. کە ئەوە نیشانی دەدات ژمارەی کورد چەندە زۆر بووە. لە ڕەی (تاران) ھەتاوەکو ئەسفەھان و ھەمەدان و و بەشێکی باش لە وڵاتی فارس (ئوستانی فارسی ئەمڕۆ) و بەشێکی باشی وڵاتی عێراقی ئەمڕۆ و لەوەی کە پێی دەڵێن سوریا و تورکیا لەژێر دەسەڵاتماندا بوو و ھەروەھا ئازەربایجان کە ئەمڕۆ کۆمارێکی سەربەخۆیە وڵاتی ئێمە بووە.

یەکێک لەو ڕووداوانەی کە لە ڕابردوودا نەخشەی سیاسی گۆڕیوە،ھاتنی خێڵە تورکە دڕندەکان بووە بۆ ناوچەکە. یەکێک لەو ناوچانەی کە لێوەی ھاتوون ئازەربایجان بووە. ئەو وڵاتە ئەمڕۆ کۆمارێکی سەربەخۆیە بەڵام لە بنەڕەتدا بەدەست کوردەوە بووە و ھەر کورد بنیاتی ناوە و ناوەکەشی بە ناوی پادشای کورد/میدی ئاتەرپاسەوە ناونراوە. ئەمڕۆ ئازەربایجان بووە بە وڵاتی تورکە ئازەریەکان. لە بنەڕەتدا کورد لە ئازەربایجاندا دوو پایتەختی سەرەکی ھەبووە، یەکەمیان شاری تەورێز و دووەمیان شاری گەنجە. ڕەوادی/ڕوەندیەکان لە تەورێزدا دەسەڵاتدار بوون و شەدادیەکان لە گەنجە. سەرەتا میری ڕەوەندیەکان ئارەزوومەندانە ڕێی بە ھەندێک لە خێڵە تورکە غوزەکان دا کە لە ناوچەکەی ئەو جێگر بن و ویستی وەک شەڕکەر بەکاریان بھێنێت و سوودیان لێ وەربگرێت، دواتر بۆ پتەوکردنی پەیوەندی، کچی سەرکردەیەکیانی ھێنا. ئەم پەیوەندیە بووە ھۆی تێکدانی پەیوەندی نێوان میرانی ئەو دوو دەوڵەتە کوردیەی ئازەربایجان.

بەڵام بەھۆی ئەوەی کە تورکەکان زۆر کێوی بوون نەدەتوانرا لەغاوبکرێن، پاش ماوەیەکی کەم کەوتنە ڕاو و ڕووت لە ئازەربایجاندا بۆیە میری ڕەوەندی لە خوانێکدا کە بۆی ڕێکخستبوون، نزیکی سی (٣٠) سەرکردەی لێکوشتن، ئەمە بووە ھۆی دوورکەوتنەوەیان لە ناوچەکە و ئەم ھەوڵەی میری ڕەوەندی بووە ھۆی چاکبوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ میری شەدادیدا کە دژی نزیکبوونەوە و ھێنانی خێڵە تورکە دڕندەکان بوو.

جا لەگەڵ ھاتنی ئەو خێلانەدا نزیکی زیاتر لە ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە شاری باکۆی پایتەختی ئەمڕۆ ئازەربایجاندا (بڕوانە نەخشەکە) کورد لەوێدا شەڕی دەکرد بۆ ئەوەی کە بەر لە ھاتنی تورکان بگرێت، کەچی ئەمڕۆ ئازەربایجان بووە بە وڵاتی توک و تەورێز کە پایتەختی دەوڵەتی ڕەوەندی بووە، ئەمڕۆ لەبیر کورد براوەتەوە. دواتر تورکە سەلجوقیەکان ووردە ووردە و بە قۆناغ سەرەتا دەوڵەتە کوردیەکانیان خستە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە بێ لابدرنی میرەکانیان، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بڕوا بە خۆبوونیان لە ناوچەکە، ووردە ووردە میرە کوردەکانیان لە زۆربەی ناوچەکان لابرد. لە ڕاستیدا بە نزیکی ھەموو دەوڵەتە کوردیەکان لە سەدەی دەیەمی زاینیەوە بە قۆناغ لەلایەن خێلە تورکە دڕندەکانەوە کۆتاییان پێ ھێنراوە. لەوانە دەوڵەتی شەدادی، ڕەوەندی، حەسنەوی، ھەیاری/عەنازی، ھەکاری، بابانی، ئەیوبی، مەروانی… ڕوخاندنی ئەم دەولەتانە بەرامبەر خێڵە تورکە دڕندەکان یەک خاڵی ھاوبەشی گرنگ وەک ھۆکار لە نێوانیاندا ھەیە ئەویش بریتیە لە ناتەبایی نێوان کورد.

ئەمڕۆ ئەوەی کە خۆی بە مرۆڤ دابنێت و حکومەتی مرۆڤی ئاسایی بێت لەسەر گۆی زەوی، ھەموو تواناکانی تەرخان کردووە و سەرقاڵی پاراستنی ھاوڵاتیەکانیەتی. ئا لەم ساتەدا نەوەی خێلە تورکە کێویەکان خەریکی بۆردومانی کەمپی مەدەنین لە مەخمور و کوشتنی کوردن لە زەنوێی وەرتێ. لە ھەمان کاتدا دەوڵەتی سێدارەی ئێرانیش خەریکی لە سیدارەدانی مرۆڤی کوردە. ئەمە نیشانی دەدات کە ئاستی نامرۆڤایەتی و دوژمنکاریان بەرامبەر بە کورد گەیشتۆتە چ ڕادەیەک.

حکومەتی نەوەی خێڵە تورکە کێویەکان ئەمڕۆ بە پلان دەیەوێت کۆتایی بە ھەموو بوونێکی کورد بھێنێت. ئەوەی کە تۆزێک ئاشنای مێژوو بێت، دەزانێت کە ئەم ھەوڵەی تورکەکان بنەچەیەکی دێرینی ھەیە و ئەوان ستراتیژیانە ئەو ھەنگاوە دەنێن و دەیانەوێت ووردە ووردە کۆنتڕۆڵی ھەموو کوردستان بکەن و بەشێکی باشی ئەو کارەش بە کورد خۆی دەکەن وەک لە ڕابردوودا کردوویانە.

جێی داخە کە کورد ھەمووو توانای خۆی بۆ دەستەگەری و تاقم تاقمێنە تەرخان کردووە و خەریکە بیری دەچێتەوە کە کێ دوژمنیەتی. سەرکردە ئەوە نیە لەم ڕۆژەدا ئاگرەکە گەرم بکات، تەنھا سێ شارمان بە دەستەوەیە کە نەتوانین بەڕێوەی بەرین ئەوە گوناھەکەی دەکەوێتە ملی ئەوانەی کە خۆیان بە سەرکردە و دەسەڵاتداری باشور دادەنێن. بۆ سەرکردە ئازایەتی و ژیری ئەوە نیە کە ئاگر خۆش بکەیت، ئازایەتی ئەوەیە کە خاڵی ھاوبەش لە نێوان بۆچوونە جیاوازەکاندا بدۆزیتەوە. ھەر کات تۆ دەستی ئاشتی و ھێوربوونەوەت درێژ کرد، ئەوا تۆ دەبیتە سەرکردەی گەورە. سەرکردە کە خەریکی کێشەی بچووکی ناوخۆیی بوو، ئەوا بێ ئەوەی کە ھیچ بڵێت ئاستی بچووکیی و دیدگای دەردەکەوێت. ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەتوانرێت کۆتایی بەم گەمە بێ مانایەتان بھێنن. کورد چیتر ناتوانێت لەمە بچووکتر بکرێتەوە. دەبێت ئەم یاریە منداڵانە کۆتایی پێبێت و ھەوڵی پتەوکردنی ئەو قەڵا ڕوخاو و بچووکە بدەین کە لە باشوردا ھەیە.

جا ھەموومان ئاگادارین کە پارتە کوردیەکان ھەواداریان زۆرە و ھەر یەکە لە ژێر ئەم وتارەدا ھەوڵ دەدات ڕقی خۆی بەرامبەر پارتە نەیارەکەی بخاتە ڕوو و بە جاش و خائین ناوزەدەی بکات. بەڕێزم بە نزیکی ھەموو پارت و تاقمە کوردیەکان کەم و زۆر کاری زۆر نالەباریان بەرامبەر بە میللەتەکەی خۆیان کردووە. دەربڕینی ڕقی خۆت کە دەیان ساڵە بەردەوامە، ھەتاوەکو ئێستا چارەسەری کێشەکەی نەکردووە و ناشی ناکات. بەڵکو زیاتر بەنزین بە ئاگرەکەدا دەکات و وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ بەردەوامە. ئەوەی پێویستمانە ئەمڕۆ وشیاریە، وشیاری بەوەی کە با بیروبۆچوون و پارتەکەمان جیاواز بێت و حەز لە پارتی یەکتری نەکەین، بەڵام بیری ئەوەمان ھەبێت کە خەڵکی کوردستانین و دوژمنێکی گەورە و سەرسەخت خۆشحاڵە بە پەرت بوون و دوژمنایەتیکردنی یەکتریمان. با ئاگاداری ئەوە بین کە جیاواز بین لەگەڵ یەکتری، بەڵام خاڵی ھاوبەشی کورستانی بوونمان لەبیر نەچێت . وا نەزانیت پارتەکەی خۆت فریشتەیە و ئەوانی تر شەیتان. ھەوڵ بدە ھیچ نەبێت لە خۆتەوە دەستپێبکە و شارستانیانەتر و دڵفراوانەتر لەسەر کێشەکان بنووسە. سەدان ساڵە دژی یەکین، ھیچمان بە ھیچ نەکرد جگە لە بچووکبوونەوە. ھیچ نەبێت مەھێڵە ببیتە سووتەمەنی ئاگری دژایەتیکردنی یەکتری.

نزیکی ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجاندا شەرمان لەگەڵ خێلە تورکە کێویەکاندا دەکرد و بەرمان لە ھاتنیان دەگرت و ئەوسا ھەمەدانی پایتەختی دێرینی میدی بەدەست خۆمانەوە بوو. ئەمڕۆ ئەو شوێنانەمان لە یاد کردووە و چیتر نایانناسینەوە. ھۆکاری سەرەکی ئەم کارەساتە، ناتەباییمانە. گەر لەسەر ئەو دابەشبوونەمان بەردەوام بین و وانەیەک لە رابردوو وەرنەگرین، ئەوا سەد ساڵی تر وەک نەتەوە نامێنین.

تێبینی: -پێم وایە ھەر کەس لە ئاستی خۆیەوە سەر بە ھەر پارت و لایەنێک بێت دەتوانێت دەروێشانە ڕەفتار نەکات و دژی براکوژی و دژایەتیکردنی یەکتری بوەستێتەوە و لە خۆیەوە گۆڕانکاری دەستپێبکات. ئەو میللەتانەی ھوشیارن دەتوانن زووتر داگیرکەر لە وڵاتیان دووربخەنەوە و وشیاری گەورەترین چەکی ئێمەیە. جێی داخە کە ئەمڕۆ چەندین ئەندام پەرلەمان و ڕۆژنامەنووس لەسەر خۆشکردنی ئەم ئاگرە دەژین و ناودەردەکەن، تۆ گوێیان لێمەگرە.

-من کەسێکی ڕەگەزپەرست نیم و بە تەواوی دژی ڕەگەزپەرستیم بۆیە زۆر بەئاگاوە دەستەواژەی (خێڵە تورکە دڕندەکان) بەکاردەھێنم. بڕوای تەواوم بەوە ھەیە کە لە سەد ساڵی رابردوودا دەوڵەتی تورک وەک تەواوکەر و نەوەی خیڵە تورکە درندەکان ڕەفتاریان لەگەڵ کورد دا کردووە. ئەو کاتەی کە ئەو ڕەفتارە گۆڕدرا و وەک نەتەوەیەکی سەدەی بیست و یەک و شارساتنی مامەڵەیان لەگەڵ کورد دا کرد ئەوا منیش دەستەواژەیەکی گونجاوتریان لەگەڵ بەکاردەھێنم. بەڵام ھەتاوکەو ئەو کاتە دەستەواژەکە بە گونجاو دەبینم.

-لەوانەیە ھەندێک خوێنەر ئەم وتارە بە لاسەنگ ببینێت بەرامبەر بە تورک. بەڵام خوێنەری ئازیز، وڵاتی بە ناو ئێران ھەتاوەکو ساڵی ١٩٢٥ بە دەست تورکەوە بوو و عەرەبی عێراق و سوریاش بە ھەمان شێوە. بۆیە ھیچ گومانێک نیە لەوەی کە دوژمنی گەورە و داگیرکەری سەرسەختی ئێمە تورکانە و لە ھەموویان زیاتر زیانیان لێداوین، دوای ئەوان فارس ئەمجا عەرەب دێت.

-ئەم بابەتە وتاری مێژوویی نیە زیاتر توڕەییە لەگەڵ ھەندێ زانیاری مێژووییدا.

نووسەر: سۆران حەمەڕەش

لینکی وتار لە فەیسبووک

[embed]


메타데이터
post_id
90ff3c30cccf
slug
نزیکی-ھەزار-ساڵ-لەمەوبەر-لە-باکۆی-پایتەختی-ئەمڕۆی-ئازەربایجاندا-شەڕمان-دەکرد-بۆ-ڕێگری-لە-ھاتنی-90ff3c30cccf
url
https://medium.com/@nusar/%D9%86%D8%B2%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%DA%BE%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1-%D8%B3%D8%A7%DA%B5-%D9%84%DB%95%D9%85%DB%95%D9%88%D8%A8%DB%95%D8%B1-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%A9%DB%86%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%AE%D8%AA%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DA%95%DB%86%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B2%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%DB%8C%D8%AC%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D8%B4%DB%95%DA%95%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%B1%D8%AF-%D8%A8%DB%86-%DA%95%DB%8E%DA%AF%D8%B1%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DA%BE%D8%A7%D8%AA%D9%86%DB%8C-90ff3c30cccf
canonical_url
https://medium.com/@nusar/%D9%86%D8%B2%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%DA%BE%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1-%D8%B3%D8%A7%DA%B5-%D9%84%DB%95%D9%85%DB%95%D9%88%D8%A8%DB%95%D8%B1-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%DA%A9%DB%86%DB%8C-%D9%BE%D8%A7%DB%8C%D8%AA%DB%95%D8%AE%D8%AA%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DA%95%DB%86%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B2%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%DB%8C%D8%AC%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7-%D8%B4%DB%95%DA%95%D9%85%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%B1%D8%AF-%D8%A8%DB%86-%DA%95%DB%8E%DA%AF%D8%B1%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DA%BE%D8%A7%D8%AA%D9%86%DB%8C-90ff3c30cccf
author_url
https://medium.com/@nusar
status
ok
fetched_at
2026-07-29 04:11:06