هەڵەبجه نیشتمانه
هەڵەبجه نیشتمانه
هەڵەبجه نیشتمانه

Halabja Massacre | March 16, 1988
هەڵەبجه نیشتمانه
ئێمەی کورد خاوەنی زۆرترین هەوڵ و قوربانیدانین لە پێناو سەربەخۆیی و ئازادی دا. یەکێک لە گەورەترین قوربانییەکانیش خەڵکی پیرۆزی «هەڵەبجەی شەهید»ن.
ئەمڕۆ بە نزیکەیی 35 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە دا دەڕوات، ئێمە وەکوو دەستەی دامەزرێنەری «ڕێکخراوی حەوا» هاوخەمی خۆمان بۆ قوربانیان، کەسوکاری قوربانیان و، کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بە تایبەتی باشووری کوردستان دەردەبڕین.
بە پارێزگا کردنی «هەڵەبجەی شەهید» هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ دانیشتوانی شارەکە و کوردستان. ئێمە وەکوو دەستەی دامەزرێنەری «ڕێکخراوی حەوا» پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی شارەکە و هەموو کوردستان دەکەین.
وەکوو هاوخەمیمان بۆ خەڵکی شارەکە و پیرۆزباییمان بۆ بوون بە پارێزگا بۆ ئەو شارە پیرۆزە، ئێمە بە خەڵکی پارێزگای «هەڵەبجەی شەهید» ڕادەگەیەنین کە لە ماوەیەکی زۆر نزیک گرنگترین پرۆژەمان لە هەڵەبجە دەست پێ دەکەین، کە بە سەدان کەس بەگوێرەی توانا و بەهرە جیاوازەکانیان دەتوانن کاری تێدا بکەن، کەرتی ئابووری کوردستان بە گشتی بەرەو پێش ببەن و سەرمایە بۆ خۆیان خۆیان و خێزانەکانیان تێیدا، بەدەست بهێنن. بۆ ژیانێکی باشتر و داهاتوویەکی گەشتر.
سهام مصطفی سەرۆکی ڕێکخراوی حەوا بۆ هۆشییاری و گەشەپێدان و پاڵپشتی
| linktr.ee/eveKRD
메타데이터
- post_id
- ec1051496bcd
- slug
- هەڵەبجه-نیشتمانه-ec1051496bcd
- url
- https://medium.com/@eveKRD/%D9%87%DB%95%DA%B5%DB%95%D8%A8%D8%AC%D9%87-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%87-ec1051496bcd
- canonical_url
- https://medium.com/@eveKRD/%D9%87%DB%95%DA%B5%DB%95%D8%A8%D8%AC%D9%87-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%87-ec1051496bcd
- author_url
- https://medium.com/@eveKRD
- status
- ok
- fetched_at
- 2026-07-13 13:53:03